کولتور

ماڵه‌ڕی کولتورمه‌گه‌زین کاری تێدا ئه‌کرێت و له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌گوێزرێته‌وه سه‌ر سێرڤه‌رێکی نوێ.


پۆ په‌یوه‌ندی سه‌رادانی سه‌ردانی فه‌یسبووکی کولتورمه‌گه‌زین بکه‌

https://www.facebook.com/Culture-Magazine


 

پووڵ وەرگرتنی گوو

((وەختی ئێوارەی درەنگ، سواری پاس بووم و چوومە گەشت، لە ڕێ بیرم لەوە دەکردەوە، ئەو هەموو خەڵکە چۆن دەژی، لەسەر زەوی؛ چووزانم لە ڕێ، بە دەم ئەو پرسیارانە و، مینگەمینگی خۆمەوە، باری ناو سکم قورس دەبێت و، بەم وەختە درەنگە، کاتژمێر یازده‌ی  شەو، تینم بۆ دێت و دەبێت لە شوێنێک لا بدەم و، وەکوو گەڵابە، …

Read more

دابان عه‌تار؛ تارمایی

كەللەی زل و قژە لوول و تێكچڕژاوەكەی نا،، سێبەرەكەی كەوتبووە سەر دیوارەكە. سمێڵى گەورەو بابڕو قەترانی نا، دەنگە نەرم و ترسناكەكەی بوو دەبیسترا. ڕیشە درێژو پڕەكەی نا، ئەو مقەستەی پێی قەڵەم كرابوو…نێوان كەزیەكانی نا، پەراسوە ناسكەكانی ئافرەتەكەیان كون دەكرد. شەربەتی هەنار نا، خوێنی ساویلكەیی ئافرەتەكە بوو دەڕژایە سەر زەویەكە. وەكو جاران خۆشم دەوێی نا، بەپێچەوانەوە …

Read more

چه‌پ زۆر ناڵێت، به‌ڵكو مێژوو دروستده‌كات!

تێگه‌یشتن له‌چه‌پ و چه‌پ ئه‌وه‌نده‌ ساده‌ نییه‌، به‌دوو ڕسته‌ی ناو مانیفێست و ماتریالزمی دیاله‌كتیكی و مێژووی، باس له‌حه‌تمیه‌تی مێژوو بكه‌یت. چه‌پبوون و بڕوابوون به‌ سۆسیالزم خه‌ونێكی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام  كردنی ئه‌م خه‌ونه‌ به‌ئاین و كردنی  چه‌پڕه‌و  به‌مه‌لای ناو ته‌فسیره‌كان، گرفتی گه‌وره‌ی چه‌پی ڕۆژهه‌ڵاتی و  ته‌نانه‌ت ڕۆژئاوایشه‌. (لینین)  مه‌ترسی ئه‌م جۆره‌ چه‌په‌ی له‌كتێبێكی گرنگدا باسكردووه‌ به‌ناوی ( …

Read more

هۆزان مه‌حمود خه‌ڵاتی ئێما هێمفری  برده‌وه‌

هۆزان مه‌حمود خه‌ڵاتی ئێما هێمفری  برده‌وه‌ . هۆزان مه‌حمود ئه‌كتیڤیست و فێمینست و چالاكه‌وانی بواری مافه‌كانی  ژنان ، له‌ئێواره‌ی 06.04.2017   له‌ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت له‌له‌نده‌ن له‌  Garden Court Chamber   خه‌ڵاتی گرنگی ئێما هێمفری برده‌وه‌.  له‌ڕاستیدا  له‌چه‌نده‌ها ڕێكخراوی  وڵاتی بریتانیادا  ته‌نها هه‌شت كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه‌كانیان خرابوونه‌ كورته‌ لیسته‌وه‌ بۆ كێبڕكێی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ گرنگه‌.  له‌م هه‌شت كه‌سایتیه‌ ته‌نها …

Read more

دابان عه‌تار؛ مانیا

  “جاشک له‌قه‌ی لێداوه‌” ئه‌و دێره‌م له‌بیره‌ که‌ ببووه‌ مانشێتی ژیانم، دێرێکی ساده‌بوو،به‌ڵام بۆ من مانایه‌کی گه‌وره‌ی له‌ پشته‌وه‌ بوو: تۆم دۆڕاندو نوسین عه‌زابی دۆڕاندنت بوو ده‌توانم ئێستا دێره‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی تر بنووسمه‌وه‌: تۆم دۆڕاندو شێتی عه‌زابی دۆڕاندنت بوو نووسین. هه‌ستکردن به‌تاوان نه‌یهێشت بنووم،هه‌رخۆشم خه‌وم که‌مبوو. دوای پێنج ساڵ هه‌ڵهاتن له‌خۆم، دوای پێنج ساڵ هه‌ڵهاتن له‌نوسین …

Read more

پڕۆژەیەک بۆ ڕیفراندۆم – له‌گه‌ڵ د. ئارام ڕەفعەت

بۆچی ئەم پرۆژەیە؟ دەوڵەتی کوردستانی خەونی زۆرینەی گەلی کوردستانەو پەیوەستە بە چارەنوس‌و خەون‌و خواستی خەڵکی کوردستان. ئەوەش بەشداریکردن‌و بەشداریپێکردنی زۆرینەی جەماوەری کوردستان دەخوازێت. بەڵام بەداخەوە، خەریکە ئەم پرسە لە جەوهەرو مەغزای خۆی دادەماڵدرێت‌و بێ ماهییەت‌و ناوەڕۆک دەکرێت‌و دەکرێتە کارتێکی سیاسی هەم بۆ هەژموون پەیداکردنەوەی لایەنێک یان چەند لایەنێک‌، هەمیش بۆ داپۆشینی قەیرانە سیاسیی‌و ئیداریی‌و ئابوریی‌و …

Read more

چەند شیعرێکی لۆرکا

شاعیری ئیسپانی فیدیریکۆ گارسیا لۆرکا (١٨٩٨-١٩٣٦) بە یەکێک لە گەورەترین شاعیرەکانی سەدەی بیستەم دەژمێردرێ. ئەو خۆی کە لە غەرناتە لەدایک بووبوو، عاشقی شارەکەی و عاشقی ئازادی و شکۆی مرۆیی بوو و تا سەر ئێسقان ئینساندۆست بوو. یەکێک بوو لە شاعیرە چالاکەکانی نەوەی ٢٧. هەڵبەتە لۆرکا لەگەڵ ئەوەدا کە شاعیر بوو، شانۆنووسێکی مەزن و نیگارکێش و …

Read more